ئەمشەو ۲۹/٥/۲۰۱۹، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ئاگر لە دەغلودانی جوتیارانی دارای هەفتەغازی سەر بە داقوق بەردرا.
هاوکات لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکە دەنگی تەقە لەو ناوچەیە بیسترا،و چوار جوتیار برینداربوون، و دوو گوندنشین بێسەروشوێنن.
سەبارەت بە ڕوداوەکە بەرپرسی ئەنجومەندی گوندی ئینگجە، ڕەمەزان مەحەمەد ڕایگەیاندوە ،لەکاتی چونیان بۆ شوێنی ڕوداوەکە دەستڕێژی گولەیان لەچەند شوێنێکی نادیارەوە لێکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەکە لەلایەن گروپ و کەسی نەناسراوەوە دەغلودانی گوندنشینانی سەربە پارێزگاری کەرکوک دەسوتێندرێت، و تا ئێستاش ئەو گروپانە بەردەوامن لە زیانگیاندن بە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ئەو ناوچانە.