کەرکوک...نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان دیاری کرا

قائیمقامیەتی كەركوك لەسەر بنەمای كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان سێ نرخی بۆ گەڕەكەكانی پارێزگاکە دیاریكرد.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا قائیمقامییەتی كەركوك ئاماژەی بەوەکردووە نرخی هەر ئەمپێرێكی مۆلیدە لە گەڕەکەکانی (شۆراو، شۆریجە، واستی، عەسکەری، قادسیە، حوریە، پەنجا عەلی، ئەسراومەفقودین، موسەڵا، نەسڕ، عروبە، موسەڵا، نەسڕ، دۆمیز، گورگەچاڵ، سێکانیان، حوزەیران، کوردستان (فەیلەق)، سەیادە و شوقەکانی غاز) بچوار هەزار و 500 دینار دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە گەڕەکەکانی (حەدیدیەکان، ساحە تەیران، ئەڵماس، بگلر، تسعین، غەرناتە، رێگای بەغدا و عەرەفە كرێی هەر ئەمپێرێك دوو هەزار دینارە.

لە راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی كەركوكدا هاتووە لە گەڕەکەکانی (ئیسکان، ئازادی، ئیمام قاسم، باروتخانە، دەروازە، حەسیرەکە، رەحیماوا، تەپە و خاسە نرخی هەر ئەمپێرێك بە سێ هەزار دینار دیاریكراوە.


PM:09:25:30/05/2019