یەکێتی شەڕی ڕاگەیاندن ڕادەگرێت

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 3ی حوزەیرانی 2019 وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاگاداری سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی خۆی دەکاتەوە شتڕی ڕاگەیاندن ڕابگرن.

لەڕاگەیەندراوەکەدا لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وێڕای جەژنە پیرۆزە لە "کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم گەلی کوردستان"، ئاماژەی بەوەشداوە کە یەکێتی لە مێژووی پڕ شکۆی خۆیدا هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەکڕیزی گەلەکەماندا بووە و لەو پێناوەدا قوربانی زۆری داوە و زیانی زۆریشی کردوە.

جەختیشیکردۆتەوە کە یەکێتی ئاگاداری سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی خۆی دەکاتەوە هەرچی پێویستە ئەو یەکڕیزی و تەباییەی خەڵکی کوردستان ئەنجامی بدەن و دوورکەونەوە لەوەڵامدانەوەی هێرش و پەلاماری ناڕەوای چ لایەنێک کە بیەوێت ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکبدات و شەڕی راگەیاندن بەرپا بکات.



PM:03:55:03/06/2019