هەردی سەلامی "مەڕۆ" بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاو هەردی سەلامی، گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردەوە.

هەردی سەلامی لە ڕێگەی چەناڵی تایبەتیەوە لە یوتوب کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گۆرانیە نوێیەکەیەتی بە ناوی "مەڕۆ" بڵاوکردەوە.

هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.




PM:02:36:04/06/2019