قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی دەبنە هۆی ئاگر کەتنەوەو سووتانی دەشتودەرەکان روبه‌روی سزای توندی یاساییان دەبنەوە.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەو کەسانە روبەڕوی سزایی توندی یاسایی دەکرێنەوە کە ھۆکارن بۆ کەوتنەوەی ئاگر له‌سه‌ر چیایی ئه‌زمڕ و گۆیژه له شاری سلێمانی" .
لە درێژە لێدوانەکەیدا دەڵێت " هه‌موو ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش روو له چیایی ئه‌زمڕو گویژه ده‌كه‌ن بە وریاییەكی زیاتره‌وه مامەڵە بکەن، پێش ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه جێبهێڵن له كوژانه‌وه‌ی ئاگر و پشكۆكانیان دڵنیابنه‌وه تا رودوای ئاگر كه‌وتنه‌وه روونه‌دات".
ئاوات محەمەد دەشڵێت" ئه‌وكه‌سانه‌ی روو له چیایی ئه‌زمڕ و گۆیژه ده‌كه‌ن پێویسته ناوچه‌كه بپارێزن و رێز لە ژینگەو سروشته‌كه‌ی بگرن".
قائیمقامی سلێمانی سه‌ردانی شوێنی ئاگرەکەی دوێنێی کردووە لە چیای ئەزمەڕ كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانرا لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر کۆنتڕۆڵ کرا.