لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن و پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییەكان، نانەواخانەیەك دادەخات.
راگەیاندی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" لەلایەن لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە و بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن و دەست بەسەر بڕێكی زۆر ئاردی نەشیاو بۆخواردن، لە بازاڕی نەورۆزی شاری سلێمانی نانەواخانەیەك دادەخرێت".
ڕوونیشیکردەوە، بڕی ئەو ئارده نەشیاوەی لەنانەواخانە نایاساییەكەدا دەستی بەسەرداگیراوە یەك تۆن و نیووە كە ئەسپێی كردووە لەگەڵ هەبوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەكان (جرج و مشك) بەڵام خاوەنەكەی بەنیازبووە بۆ كەبابخانە و چێشتخانه نانی لێ دروست بكات.
هاوکات، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، نانەواخانەكە داخرا و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی ئاردە خراپ بووەكە لەناو دەبرێت هەروەها خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
جەختیشی کردەوە، بەپێی یاسا و رێنماییەكان پێویستە ئەو شوێنانەی كار دەكەن مۆڵەت لە لایەنی پەیوەندیدار بە پیشەكانیان وەربگرن، پاشان پابەندی تەواوی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن، بە پێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.