شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە درووستبوو

 لە گوندی باژێرەی سەر بە قەزای ئاکرێ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵە درووست بوو.

مازن سەعید قایمقامی قەزای ئاکرێ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند" "کەسوکارى ئەو قوتابیەی نیوەڕۆ لە قوتابخانەى مێردینى سەنتەرى شارى دهۆک تەقەی لێکرا، لە گوندى باژێرێی سەر بە شارۆچکەی گردەسێنی قەزایى ئاکرێ تەقەیان لە تەقەکەران کردووە".

وتیشێ" نزیکەى هەزار کەس لە هەردوولا بە چەکەوە لەناو گوندەکەدان و بەشێک لەوان تەقە دەکەن".

قایمقامی قەزای ئاکرێ  ئاماژەی بەوەشکردووە" لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانى ئێمە لە گوندەکەدان، تای ئێستا هیچ قوربانیەکی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام دەنگى تەقەیەکی زوور دێت".

نێوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارى دهۆک تەقە لە قوتابییەکى پۆلى 12ـی ئامادەیى کرا، بەوهۆیەوە کەسوکارى ئەو قوتابیە و ئەوانەى تەقەیان لێکرابوو لەگەڵ تەقەقەرەکان بووەتە شەڕیان،


 



PM:07:56:13/06/2019