ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه لەسنوری هەرێم و ناوچە دابڕێندراوەکان بەردەوامە و له‌سنوری سه‌نگاو نزیكه‌ی 40 دۆنم پوش و پاوان سوتاوه زه‌وی كشتوكاڵی سوتا.
عمید هێمن كمرخان ئه‌فندی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئاگریكی به‌رفراوان كه‌وته‌وه له‌سنوری گوندی (كرپچنه) سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگاو ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سه‌نگاو گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه توانیان به‌هاوكاری هاووڵاتیانی سنوره‌كه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكریت زیانی ئاگره‌كه (40) دۆنم پوش و پاوان و زه‌وی كشتوكاڵی سوتا له‌گه‌ڵ (300) دارێكی سروشتی هۆكاری كه‌تنه‌وه‌ی ئاگره‌كه هه‌وره بروسكه بووه
عه‌مید هێمن په‌یامی بۆ هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه با به‌هه‌موومان ژینگه‌ی و سروشتی كوردستان بپارێزین به‌تایبه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا هاووڵاتیان ڕوو ده‌كه‌نه ده‌شت و چیا كان زۆر دڵنیابن له پاشماوه‌ی ئاگرو پشكۆ له دوای خۆیان به‌جێ نه‌هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره ڕوونه‌دات.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە كارێكی فراوان له‌سنوری گونده‌كانی ( سه‌رزه‌ڵ و / قه‌ڵاسوره ) سه‌ر به‌سنوری قه‌ره‌داغ كه‌وته‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی قه‌ره‌داغ گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه توانیان به‌هاوكاری هاووڵاتیانی سنوره‌كه ئاگركوژێنه‌وه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكریت زیانی ئاگره‌كه (100) دۆنم پوش و سوتاوه هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ئه‌نجامی ده‌رچوونی مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سێوسێنان بۆ سنوره‌كه‌یان له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان توانیان (1) هاووڵاتی ده‌ستگیر بكه‌ن كه سه‌رقاڵی ڕاوكردنی باڵنده‌ی كێوی بوو هاوكات توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر(1) سوێسكه‌ی زیندوو له‌گه‌ڵ (2) سنگی دا‌و (1) داوی سوێسكه‌دا