نرخی دراوە بیانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

ئەمڕۆ ٢٧ ی حوزەیران نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕی دراوی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەلای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو  ٢٥٠ دینارە، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو  ٢٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزارو ٤٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥١ هەزارو ٢٥٠ دینارە.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢٠ هەزارو ٦٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٢٠٠ دینارە.



AM:10:23:27/06/2019