بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە ویکلیکس دا بڵاوکراونەتەوەو تایبەتن بە پرسی کورد‌و پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق، سەدام حسێن لە تەموزی ١٩٧٣ دا بە سێ رۆژنامەنووسی بیانی راگەیاندووە" " ئێمه نه‌وت ناخۆینه‌وه، ده‌یفرۆشین، ئێمه ده‌زانین که بازاره گه‌وره‌کانمان له خۆرئاوا و ژاپۆنه".
لە بەشی ئەمجارەی راپۆرتی ویکلیکس دا کە هەموو رۆژێک ماڵپەڕی سپی بەشێکی لێ بڵاودەکاتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە نامە نهێنییەکانی لە تەموزی ساڵی ١٩٧٣ دا ئەو دەمە کەسەدام حسین جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش و سکرتێری گشتی حزبی به‌عسی حاکم بووە، ده‌ڵێت " سیاسه‌ته‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا دژ به‌عێراق و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عه‌ره‌بن، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ڵێت: عێراق پێشوازی له هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌کات".
لەم لینکەوە راپۆرتەکە بخوێنەرەوە