ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره 1975ALGIER00738_b
ئاماده‌کراو له رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 19 ئازار 1975
له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له جه‌زائیر بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه، ته‌هران، به‌غداد
بابه‌ت: رێکه‌وتنامه‌ی عێراق – ئێران : رۆڵی جه‌زائیر
1. جه‌زائیریه‌کان به‌شی زۆری پرۆپاگه‌نده بۆ رێکه‌وتنامه‌ی عیراق و ئێرانیان خستۆته ئه‌ستۆی خۆیان و به‌رده‌وام به تاجی سه‌رکه‌وتنی کۆبونه‌وه‌ی ئۆپیك وه‌سفی ده‌که‌ن.
بۆمیدیه‌ن له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆندا رۆژی راگه‌یاندنی رێکه‌وتنامه‌که‌ی به‌خۆشترین رۆژی ژیانی وه‌سف کرد.
2. دو جۆر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سروشتی رۆڵی جه‌زائیر له رێکهوتنامهکهدا هه‌یه. باڵیۆزی میسر پێداگری ده‌کات که وڵاته‌که‌ی زۆربه‌ی زهمینهخۆشی بۆ که‌وتنه به‌ینه‌وه کردوه و جه‌زائیریه‌کان ته‌نها دروێنه‌ی به‌رهه‌می کاره‌کانی میسریان کردوه. باڵیۆز وتی که بۆته‌فلیقه له دوا ساته‌کاندا خۆی له پرۆسه‌که ههڵقورتاندوه، ئه‌ویش کاتێک پرسیاری له شا کردوه ئه‌گه‌ر ئه‌و بێت بۆ ته‌هران و دواتر بهعێراقیهکان بڵێت که شا پێداگری له هاتنی ئه‌و کردوه.
3. باڵیۆزی ئێران چیرۆکێکی جیاوازتری هه‌یه که لێره‌دا باسی ده‌که‌ین: به‌پێی قسه‌کانی باڵیۆز پرۆسه‌ی رێکه‌وتنامه‌که له لوتکه‌ی ره‌بات ده‌ستی پێ‌کرد، کاتێک عێراق له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی تر داوای یارمه‌تی کرد بۆ هه‌وڵه‌کانی تا قه‌ناعه‌ت به ئێرانیه‌کان بکرێت یارمه‌تیه‌کانیان بۆ کورده‌کان رابگرن. ره‌دی به‌شداربوانی کۆنگره‌که وابو که ئه‌وان بۆ ره‌بات هاتون تا لێدوان له سه‌ر هه‌نگاوه‌کان دژ بهئیسرائیڵ بکه‌ن نه‌ک ناکۆکیه‌کانی تر.
هه‌رچۆنێک بێت مه‌راکش و میسر و ئوردونیان راسپارد هه‌وڵ بده‌ن تا ئێرانیه‌کان قه‌ناعه‌ت پێبکه‌ن هاریکاری زیاتر بکات. ته‌نها لایه‌نێک که هه‌وڵی جدی دا ئوردون بو. له به‌ر گومانی عێراقیه‌کان ئوردون نه‌بوه شه‌ریکی لێدوانه‌کان و هه‌مان شتیش بۆ رۆڵی مه‌راکش راست بو. میسر هه‌وڵی روکه‌شی دا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵبونی به‌کێشه‌کانی خۆیه‌وه نه‌یتوانی زۆر بایه‌خ به‌م مه‌سه‌له‌یه بدات
4. له مانگی کانونی یه‌که‌م بۆمیدیه‌ن له گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران باسی کێشه‌که‌ی کردوه و داوای بۆچونی خۆی لێکردوه. باڵیۆز خه‌م و مه‌راقی ئێرانیه‌کانی سه‌باره‌ت به چالاکیه‌کانی عێراق و حزوری سۆڤیه‌ت رون کردۆته‌وه. باڵیۆز باسی کردوه که فارسه‌کان دژ به‌عێراق نین و عێراق به خاکێکی پیرۆز ده‌زانن، کێشه‌که هه‌ڵوێستی نابه‌رپرسانه‌ی رژێمی عێراق و ئامدهنهبونیهتی بۆ گه‌یشتن بهگونجاندنێکی تۆکمه له گه‌ڵ کورده‌کان. باڵیۆز پێشنیازی کردوه ئه‌گه‌ر بواری لێدوانێک هه‌بێت ده‌رباری ره‌وشێکی ئه‌قڵانی له گه‌ڵ عێراقیه‌کاندا ده‌شێت جه‌زائیریه‌کان ئه‌وه بۆ عێراقیه‌کان رون بکه‌نه‌وه.
5. پێده‌چێت بۆمیدیه‌ن قسه‌کانی ئێرانیه‌کانی به‌جدی وه‌رگرتبێت، بابه‌ته‌که‌ی له گه‌ڵ عێراقیه‌کان باسکردوه و ئاماژه‌ی داوه که هیواداره لوتکه‌ی ئۆپێک ده‌رفه‌تێک بێت بۆ کارکردن له سه‌ر ئاشتبونه‌وه. بۆمیدیه‌ن له کاتی گه‌یشتنی شا بۆ لوتکه‌ی ئۆپێک به‌کورتی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌که قسه‌ی له گه‌ڵدا کردوه و بۆ ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ داوه‌تی شای کردوه تا سه‌دام ببینێت و لێدوان له سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کان بکه‌ن.
6. شا ده‌یویست باسی کێشه‌که بکرێت، به‌ڵام زۆر راشکاوانه باسی له ته‌حه‌فوزی ئێرانیه‌کان به‌رامبه‌ر عێراقیه‌کان ده‌کرد. سه‌باره‌ت به‌پرسی سنوری ئاوی نێوان هه‌ر دو وڵات شا وتی له راستیدا سنوره‌که له‌وێ ده‌ست پێده‌کات و په‌سندکردنی ئه‌وه په‌سند کردنی واقیعه، سه‌باره‌ت به کورده‌کان پێی وابو رای گشتی دنیا ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت ئه‌گه‌ر پشتیان لێبکاته‌وه، ئه‌گه‌ر سنور دابخات ده‌بێت زه‌ماناتی هه‌بێت که عێراقیه‌کان پابه‌ستی ئاگربه‌ست ده‌بن و هه‌وڵه‌کانی دواتریشیان ئاقڵانه بۆ چاره‌کردن ده‌خه‌نه گه‌ر. شا پێی وابو قومارێکی گه‌وره ده‌کات و جه‌ختی کرده‌وه که ده‌بێت بۆمهدیهن له هه‌مو لێدوانه‌کان له گه‌ڵ سه‌دام ئاماده بێت تا شایه‌تحاڵێکی هه‌بێت و زامنێکی تریش بۆ کارکرکردنی عێراقیه‌کان له ئاینده‌دا هه‌بێت. هه‌رچه‌نده باڵیۆزی ئێران باسی نه‌کرد به‌ڵام بۆته‌فلیقه له سه‌ر داوای ئێرانیه‌کان له ته‌هران بوه.
7. بۆته‌فلیقه به فرۆکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، جۆری ئهلیوشین 18 له 14 ئازار، به‌ره‌و ته‌هران رۆیشت. له شام نیشتنه‌وه‌یه‌کی ته‌کنیکیان هه‌بو و سوریه‌کانی له مه‌به‌ستی گه‌شته‌که‌ی ئاگادار کردۆته‌وه... تاد.
8، کۆمێنت: له‌و دو هه‌ڵسه‌نگاندنه ئێمه زۆرتر باوه‌رمان به‌وه‌ی ئێرانیه‌کانه. میسریه‌کان داوای پشتگیری رای گشتی بۆ رێکه‌وتنامه‌یه‌ک به‌و سروشته ناکه‌ن ئه‌گه‌ر له راستیدا بهپرسیاریهتیهکی گه‌وره‌یان تێدا هه‌بێت.
باڵیۆز PARKER