بەرپرسانی هەرێم 100 سەد هەزار پاسەوانیان هەیە

ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسانی حکومی لە هەریمی کوردستان نزیک دەبێتەوە لە 100 هەزار و ئەمەش بەدەرە لە یاساو ڕێنماییەکان.

ئەیوب عەبدوڵا سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند" بە گشتی ژمارەی پاسەوانان سەد هەزار کەسن".

سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ بۆ ڕۆژنامەی "زەمەن" ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە تا ئێستا داتایەکی ورد و سەلمێنراو نیە لەسەر ژمارەی پاسەوانانی بەرپرسان تەنها شتێک هەبێ کە ژمارەی پۆلیسی پاسەوانیە 45 هەزار پۆلیسن زۆر لە ژمارەی یەکەکانی ناوخۆ زیاترە.

هاوکات پاسەوانانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیرانی تری یەکێتی و پارتی لە ئەندامانی (یەکەی پۆلیسی پاسەوانی هێزەکانی زێرەڤانی بەرگری و فریاکەوتن، پێشمەرگەی یەکەکانی 70و80 ) پێکهاتوون.
 
قادر ڕەزگەیی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەی "زەمەن" ی ڕاگەیاندووە، ئەو ژمارە زۆرەی بەرپرسان کە مەزەندە دەکرێت لە هیچ دەوڵەتێکی دنیا نیە و بەشێک لەبەرپرسان پاسەوانی بندیواریان هەیە.



PM:12:01:02/07/2019