ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی نهێنی و تایبه‌ت ژماره 1976STATE209897_b
ئاماده‌کراو له 24 ئۆگۆستی 1976
له وه‌زیری ده‌ره‌وه واشنتۆن DC بۆ: باڵیۆزخانه ته‌هران / به‌شی دیبلۆماسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا به‌غداد
بابه‌ت: کێشه‌ی بارزانی
1. پێده‌چێت بارزانی په‌یامه‌کانی له حکومه‌تی ئێران وه‌رگرتبێت که ئه‌وان چی زیاتر پێداگری ناکه‌ن له‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و یه‌کسه‌ر بۆ ته‌هران بگه‌رێته‌وه وه‌ک له سه‌ره‌تادا پلانی بۆ دانرابو. ژماره‌یه‌ک له نزیکه‌کان له بارزانی ئاگاداریان کردوینه‌ته‌وه که شا به‌که‌ناڵی ساڤاکدا چه‌ند قسه‌یه‌کی بۆ بارزانی ناردوه، ئه‌ویش له چ کاتێکدا ویستی بگه‌رێته‌وه به‌خێربێت بۆ ته‌هران و له ئاینده‌شدا چ کاتێک ویستی بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌مریکا بۆ چاره‌ی پزیشکی، هیچ ئهستهنگێک له‌به‌رده‌میدا نابێت. کارمه‌نده‌که‌ی ساڤاک گه‌راوه‌ته‌وه بۆ ته‌هران.
2. له ئێستادا بارزانی و نزیکه‌کان لێی چونه‌ته ئهپارتهمهنتێک که کرێی زۆر نیه و چاودهگێرن بۆ خانویه‌کی کرێ له واشنتۆن.
3. به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 3 که‌س لهنزیکهکان لێی له گه‌ڵیدان، یه‌کێکیان کوره‌که‌یه‌تی، ئه‌وان حه‌زده‌که‌ن بگه‌رێنه‌وه بۆ ته‌هران یا له گه‌ڵ خێزانه‌کانیان له شوێنێکی تر یه‌کتر بگرنه‌وه. بۆ نمونه پزیشکی تایبه‌تی بارزانی، دکتۆر OMRANI، پێمان ده‌ڵێت حه‌ز ده‌کات بچێت بۆ له‌نده‌ن تا هاوسه‌ره‌که‌ی و منداڵه‌که‌ی ببینێت، ئه‌م به‌م نزیکانه به پاسپۆرتی ئێرانی هاتوچۆ ده‌کات...تاد.
4. وێرای ئه‌م نائارامیه ئێمه گه‌ره‌نتی ده‌ده‌ین که سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له ده‌وری بارزانین ته‌واوی وه‌لایان بۆ سه‌رکرده‌که‌یان ده‌مێنێته‌وه و له گه‌ڵیدا ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه خواستی خۆی بێت.
5. ئامانجه‌کانی بارزانی – بێجگه له مانه‌وه‌یه‌کی کورت له ئه‌مریکا – زۆر رون نین. بارزانی به به‌رێوه‌به‌ریNEA/ARN وتوه که نیه‌تێکی هه‌یه پشتگیری بکات له‌وه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له ئێران ماونه‌ته‌وه سود له دوا واده‌ی لێبوردنی عێراق بکه‌ن به‌مه‌رجێک زه‌مانه‌ت هه‌بێت که کورده‌کان له باکور و له‌و ناوچانه‌ی کوردین و تێیدا ژیابون نیشته‌جێ ده‌کرێنه‌وه، بێجگه ناوچه سنوریه‌کان. بارزانی، ناراسته‌وخۆ، ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی له‌م کاته‌دا چه‌ندی پێ بکڕیت بۆ کورده په‌نابه‌ره‌کان له ئێران ده‌یکات، دوابه‌دوای ئه‌مه ته‌رکیز ده‌کات بۆ دروستکردنی کاریگه‌ری له سه‌ر رژێمی عێراق بۆ گه‌رانه‌وه بۆ جۆرێک له هێله‌کانی لێکتێگه‌یشتنی رێکهتناومهی ئازاری 1970.
6، دیدی ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌توانین هه‌ڵوێستی چاوروانبه - و – ببینه بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌رگرین. مانه‌وه‌ی بارزانی له ئه‌مریکا چه‌ند چیرۆکێکی له رۆژنامه‌کاندا لێکه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام بایه‌خی که‌میان پێدراوه. هه‌ست ده‌که‌ین پێویست ناکات بارزانی بخه‌ینه ژێر جۆرێک له فشاره‌وه که ناچاری بکات به‌دوای یارمه‌تی هه‌ندێک له دۆسته‌کانی لێره بگه‌رێت، یاخود له میدیاکاندا بکرێت به‌هه‌ڵڵا. له‌وانه‌یه ئاکامه‌که داواکردنی فه‌رمی په‌نابه‌ری سیاسی بێت و بۆ ئه‌مه‌ش که‌یسێکی زۆر به‌هێزی هه‌یه و بۆ ئێمه‌ش ئاسان نابێت داواکه‌ی ره‌تبکه‌ینه‌وه.
7. به‌ره‌چاوکردنی ئه‌مانه داوامان له وه‌زیری ناوخۆ کرد مانه‌وه‌ی بارزانی و نزیکه‌کان لێی بۆ 3 مانگ درێژ بکاته‌وه و رێگه بدرێت به چه‌ند که‌سێک له‌وانه‌ی له گه‌ڵیدان، دکتۆر OMRANI و موحسین دزه‌یی ، سه‌ردانی له‌نده‌ن بکه‌ن و بگه‌رێنه‌وه.
8. زۆرمان پێ باشه گوێبیستی کۆمێنت و ئامۆژگاریه‌کانتان بین سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ کێشه‌ی بارزانی، ره‌چاوی ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ئێران و عێراق بکه‌ن.
بۆ باڵیۆز HELMS: زۆر تایبه‌ت رونکردنه‌وه‌تان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵوێستی شا و حکومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی بارزانی له ئه‌مریکا و ئه‌گه‌ری داواکردنی بارزانی بۆ په‌نابه‌ری سیاسی لێره به‌رز ده‌نرخێنم. کیسینجه‌ر نهێنی
راپۆرتی نهێنی و تایبه‌ت ژماره1976BAGHDA01233_b
ئاماده‌کراو له رۆژی دوشه‌ممه رێکه‌وتی 30 ئۆگۆستی 1976
له به‌غداد بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه / ئێران ته‌هران
بابه‌ت: حزوری بارزانی له ئه‌مریکا
1. هه‌ڵسه‌نگاندنی من ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی عێراق بارزانی وه‌ک هێزێک لێبۆته‌وه داده‌نێت و ناشتوانێت سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بێت یاخود سه‌رکردایه‌تی به‌رهه‌ڵستکاری له ئاینده‌دا بکات. ناشێت بیر له ئیستیسنا نه‌کرێته‌وه، وه‌ک دۆخێک شهر نێوان ئێران و عێراق دروست بێت و شا بریار بدات جارێکی تر بارزانی به‌کاربهێنێت و یارمه‌تی بدات بۆ لاوازکردنی به‌شێک له سوپای عێراق.
2. حکومه‌تی عێراق گرنگی تایبه‌ت نادات به‌وه‌ی بارزانی له کوێیه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌که هانی نه‌دات کاره‌سات و ماڵوێرانی له عێراق دروست بکات.
3. بۆ حکومه‌تی عێراق بارزانی بێ یارمه‌تی ده‌ره‌کی له موزعجێکی بچوک زیاتر نیه.
له‌وانه‌یه ئه‌و کێشه دروست بکات نه‌ک بۆ حکومه‌تی عێراق به‌ڵکو بۆ ئه‌مریکا، له ئێستادا نایکات، به‌ڵکو دواتر، به‌تایبه‌ت پاش دروستبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌کان، یاخود له کاتی دانوستان له ئاینده‌دا بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه. ئه‌وه‌نده قورس نیه بیربکرێته‌وه که بارزانی له کۆنگرێس یا له رێگه‌ی چه‌ندین په‌یوه‌ندی موتهعاتیف له رۆژنامه‌کان له گه‌ڵیدا ده‌ست بهلۆبیکردن بکات بۆ جۆرێک له ده‌سکه‌وت بۆ کورد وه‌ک نرخێک له دروستکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان نێوان ئه‌مریکا و عێراق، یاخود له رێکه‌وتنی دولایه‌نه‌ی درێژخایانی بواری نه‌وت و فرینی سیڤیل و هه‌ر بوارێکی تر بێته ئاراوه.
4. گرنگه له یادنهکرێت که:
ا- حکومه‌تی عێراق سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر به کورده‌کان ته‌نها به‌کاری خۆی ده‌زانێت و بۆ هیچ لایه‌نێک نیه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌ستتێوه‌ردان بکات.
ب- پاکهجی ئۆتۆنۆمی که حکومه‌تی عێراق عه‌رزی بارزانی کرد و ئه‌و ره‌تیکرده‌وه پێشنیازێکی نامرۆییانه نه‌بو، دو خاڵی سه‌ختی پاکهجهکه: کورده‌کان ده‌بێت فێری عه‌ره‌بی بن وه‌ک زمانی دوه‌م و نه‌وتی که‌رکوک بۆ هه‌مو عێراقه نه‌ک بۆ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی. ئایا هه‌ر حکومه‌تێکی تر له عێراق که‌متر له‌مه داوا ده‌کات؟ پێش تهمهرودهکهی بارزانی به‌ڵگه نه‌بو که حکومه‌تی عێراق پلانی دارشتوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری کورده‌کان بۆ ده‌شتاییه‌کانی میسۆپۆتامیا.
5. پێده‌چێت گونجاوتره (ئاقڵانه‌تره) ئه‌و ئه‌گه‌ره‌مان له به‌رچاو بێت که بارزانی بریار بدات ئه‌مریکا جێنه‌هێڵێت، بۆ ئه‌وه‌ش بارزانی هاوسۆزی و پشتگیری به‌هێزی زۆر به‌لای خۆیدا راده‌کێشێت و هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بن. به‌ره‌چاوکردنی ئه‌م ئه‌گه‌ره له ئاینده‌دا ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌مریکا خۆی ئاماده بکات بۆ رازیبون پێێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه روبدات، واقیعیه ته‌رکیز بکرێته سه‌ر سنوردارکردنی چالاکیه سیاسیه‌کان بارزانی له ئه‌مریکا، سنوردارکردنێک که حکومه‌تی ئه‌مریکا چاوه‌روانی بکات بارزانی پێی رازی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تی پێهێنرا له سه‌ر کوردستان بێده‌نگ بێت یاخود به‌دوای نزیکبونه‌وه له حکومه‌تی عێراق بگه‌رێت، له‌وانه‌یه بتوانین ئه‌وه به‌کاربهێنین بۆ مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق بۆ گۆرینی هه‌ڵوێستیان له سه‌ر بابه‌تێک که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا شیانی بایه‌خدانه (بۆ نمونه بزوتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێلایه‌ن – عدم الانحیاز - له کۆبونه‌وی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و له شوێنی تر).
6. به‌ره‌چاوکردنی په‌یوه‌ندی درێژخایانی ئه‌مریکا و عێراق، به‌گرنگی ده‌زانم که‌سێک به‌وردی چاو به موعاهه‌ده‌ی راده‌ستکردنه‌وه‌ی ساڵی 1937 نێوان ئه‌مریکا و عێراقدا بخشێنێته‌وه (کۆپیمان نیه). ئه‌گه‌ر موعاههدهکه هێشتا به‌کاره یا له گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان زیندو بکرێته‌وه، چی روده‌دات ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق موعاههدهکه به‌کاربهێنێت تا بارزانی بۆ دادگایی‌کردنی بگه‌رێنێته‌وه بۆ عێراق. KILLOUGH نهێنی.