هاتوچۆی سلێمانی: ڕێنمای نوێ سەبارەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، خاوەن مۆڵەت دەتوانێت مانگێک پێش بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی، و بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، چۆنیەتیی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردەوە.

ھەنگاوەکان:

- نوێکردنەوەی پشکنینی چاو پێش سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ.

- پێویستە لەکاتی سەردانیکردن ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆی بھێنێت: 

ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی، کارتی زانیاری، یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری (ڕەسەنەکان و کۆپیی ڕەنگاوڕەنگ)، پشکنینی چاو و دوو وێنە. ھەروەھا مۆڵەتە کۆنەکەی. 

- نوێکردنەوەی مۆڵەت: 40 ھەزار دینار

- سزای بەسەرچوونی مۆڵەت: 15 ھەزار دینار



PM:12:47:09/07/2019