ئەوقافی سلێمانی سەبارەت بە کەمئەندامان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی داوا دەكات lلە پێشنوێژ و وتارخوێنان لە وتاری رۆژی هەینیدا ئاماژە بە مافی چاودێری وخزمەتكردنی تەندروستی ئەو چین و توێژە بدرێت.

لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند"سەبارەت بە یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان داواكارین لە پێشنوێژ و وتارخوێنان لە وتاری رۆژی هەینیدا ئاماژە بە مافی چاودێری وخزمەتكردنی تەندروستی ئەو چین و توێژە بدرێت".

ئاماژە بەوەشكراوە كە، پێویستە هاووڵاتیان لەوە هۆشیار بكرێنەوە، كە ڕۆژانە ڕەچاوی مافەكانی كەمئەندامان بكرێت بەهەمان شێوەی كەسانی ئاسایی.


AM:09:21:12/07/2019