بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێر ڕایدەگەیەنێت، 15ی ئەیلول یەكەم ڕۆژی خوێندنی ساڵی نوێیە.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (سپی) نێردراوە ڕایگەیاندووە، بەپێی ساڵنامەی خوێندن ڕۆژی 29-8-2019 دەستبەكاربوونی مامۆستایانە.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی 3ی ئەیلولی 2019 تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دەستپێدەكات و ڕۆژی 15ی ئەیلول یەكەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن دەست پێدەكاتەوە.