پەروەردە پێدانی مۆڵەت بۆ كردنەوەی خوێندنگە تایبەتەكان ڕادەگرێت

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا پێدانی مۆڵەت بۆ كردنەوەی باخچەی منداڵان، قوتابخانە ‌و پەیمانگە ئەهلییەكان رابگرێت و لە ڕۆژی دەرچوونی بڕیارەكەشەوە جێبەجێدەكرێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی تەمموزی 2019، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بڕیاریدا پێدانی مۆڵەت بە كردنەوەی باخچەی منداڵان ‌و قوتابخانەی بنەڕەتی ‌و ئامادەییەكان‌ و پەیمانگە ناحكومییە ئەهلییەكان رابگرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە بڕیارەكە ئەو مامەڵەنەش دەگرێتەوە كە ئێستا لە وەزارەت ‌و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەن و لە بەرواری دەرچوونیشیەوە جێبەجێدەكرێت



PM:03:48:24/07/2019