ئه‌مشه‌و له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه به‌هاوه‌ن بۆردومانی گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ر به‌قه‌زای داقوق كرا.
ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند" ئه‌مشه‌و له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه به‌هاوه‌ن بۆردومانی گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ر به‌قه‌زای داقوق كرا‌و به‌وهۆیه‌وه چوار هاووڵاتی برینداربوون كه برینی دووانیان سه‌خته".
ئەوەشی ئاشکراکرد، ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ی برینداربوون ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و بریتین له باوك و دایك و دوو كوڕ.
ئەو بەرپرسە بە ماڵپەری PUKmediaی ڕاگەیاند، بەهۆی نەمانی پێشمەرگە لە سنوری داقوق بۆشایی ئه‌منی دروستبووه‌و تیرۆرستانی داعش كاره تیرۆرستییه‌كانیان و جموجوڵیان زیادیكردوه.
شایەنی باسە، خه‌ڵكی ناوچه‌كه چه‌ندینجار داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یان بۆ سنووره‌كه كردوه بەهۆی نائارامی ناوچەکە لەڕووی ئەمنیەوە.