به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە 9 ئەندامی یەک خێزان برینداربون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 29/7/2019 لە رێگای سەرەکی نێوان (چۆمان ــ حاجی ئۆمەران) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (جێب ستێشن ــ ئیسۆزو) كۆنتڕۆڵی لەدەستداو خۆی كێشا بە قەراغی رێگاكەدا، لە ئەنجامدا 9 كەس برینداربون.
هاتوچۆی سۆران ، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم بریندارەكان ئەندامی یەك خێزانن و خەڵكی شاری هەولێرن.