چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی بەنیازی قوربانیکردنن

بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەم رێنماییانەی بڵاوكردەوە، بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانەی قوربانی دەكەن پێوەی پابەندبن.

دەقی رێنماییەکان:
1- داوا لە هاووڵاتیان بكرێت كە لە كاتی قوربانیكردن هەوڵ بدرێت ئاژەڵەكانیان لە كوشتارگەكان سەرببڕن.

2- لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەكانیان، كاری سەربڕین لە شوێنێكی خاوێن بکرێت كە پێشتر شۆرابێت و گشت پاشماوەكانی ئاژەڵ لە كیسی نایلۆن بكرێت و بدرێتە ئۆتۆمبێلی خاشاك كۆكردنەوە.

3- ئامۆژگاری هاوڵاتیان بكرێت لە كاتی دابەشكردنی گۆشتی قوربانی لە كیسی روون و بێ‌ رەنگ بێت.

4- ئامۆژگاری هاوڵاتیان بكرێت گۆشتی قوربانی بە لایەنی كەمەوە (12) سەعات لە ساردكەرەوە بمێنێتەوە و دواتر بەكاربهێنرێت.


PM:07:39:06/08/2019