ڕۆژی دووشەمە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی سەربازی تورکیا لەگەڵ وەفدی سەربازی ئەمەریکا ، رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنیاتنانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ئارام له توركیا بە زووترین كات.
وەزارەتی بەرگری تورکیادا لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەی٥-٧ی ئابی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا بۆ بنیاتنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کۆتایی هات.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکاندا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە قۆناغی یەکەمدا ئەو رێوشوێنانە بگیرێتە بەر کە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا دەڕەوێنێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا سەبارەت بە ناوچەی ئارام بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنیاتنانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی ئارام له توركیا بە زووترین كات.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپرسانی سەربازی تورکیا و ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ناوچه‌ی ئارام ببێته رێڕه‌وی ئاشتیی و گرتنه‌به‌ری هه‌موو جۆره رێكارێكی زیاده له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان، هاوڕا بووین.