ئاسایشی سلێمانی، کەسێکی دەستگیرکرد و بە تۆمەتی بڕینی دوكانێك و دزینی پارەی سندوقی خێری مزگەوت لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی،، ئەمڕۆ 20ی 8ی 2019، هێزەكانیان لەناحیەی خەلەكانی سەر بەشارۆچكەی دوكان، تۆمەتبارێكیان بەناوی ( ڕ ، ك ، م ) لەكاتی شكاندنی قوفڵی دوكانێك دەستگیركرد.
ئاسایش ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تۆمەتبارەكە تەمەنی 43 ساڵەو پێشتریش هەستاوە بەدزینی پارەی سندوقی خێری مزگەوت و چەندین جۆری دیكەی دزیكردن، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا چەندین جۆر كلیل و ئامرازی شكاندنی قوفڵی پێبووە.
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.