گەرمیان: منداڵێک لەبەردەم مزگەوتێکدا فڕێ دەدرێت

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، كه‌ منداڵێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتێكدا فڕێدراوه‌.

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لەئێستادا منداڵەکە لەبەشی منداڵانە لەنەخۆشخانەی گشتی کەلار و بەوتەی پزیشکان منداڵەکە لە رەگەزی نێرە و تەمەنی یەک رۆژە و باری تەندروستی جێگیرە.

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵه‌ ده‌كرێت.



PM:02:26:24/08/2019