تەرمی هاوڵاتیەک لە ڕووباری سیرواندا دۆزرایەوە

تەرمی هاووڵاتییەك لە رووباری سیرواندا دۆزرایەوە كە لە دوێنێوە دیار نەمابوو.

جەمال قدوری لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند ئێوارەی  ئەمڕۆ تەرمی ئەو هاووڵاتیە بە خنکاوی لەرووباری سیرواندا دۆزرایەوە کە لە دوێنێوە نەگەڕابووەوە ماڵەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
تەرمی ئەو هاوڵاتیە بەخنكاوی لەڕوباری سیروان دۆزرایەوە كەلەدوێنێوە نەگەڕابوەوەماڵەوە
.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی هاوڵاتی (یاسین محمود محمد ) لەدایكبووی 1975 دانیشتووی گوندی ئەڵمانی قەزای كەلار هێنرایە بەشی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كەبەهۆی خنكان بەئاو گیانی لەدەستدابوو . بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لەدوێنێ پێنج شەمەوەلەماڵ دەرچووەو نەگەڕاوەتەوە دوای ئەوەی جل و بەرگ و موبایلەكەی لەسەر ڕوباری سیروان دۆزرایەوە ئێوارەی ئەمڕۆ بەخنكاوی لەڕوباری سیروان تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە.
.
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان



PM:05:56:30/08/2019