ڕووماڵی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەم شوێنانە قەدەغە كرا

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕووماڵی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكانی ئەو وەزارەتە قەدەغە دەكرێت.

بەپێی نوسراوی ژمارە ۱۱۳ كە ڕێكەوتی ۱٨ ئابی لەسەرە، كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، واژۆی كردووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ئەو وەزارەتە كراوە، تێیدا ڕوماڵی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چەند شوێنێك قەدەغە كراوە.

بڕیارە دامودەزگاكانی وەك "بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی ژنان و منداڵان و هەندێ دامەزراوەی تایبەت بە مێردمنداڵان قەدەغە كراوە و ئامانج لەو بڕیارە پاراستنی ژیانی سوودەمەندانە لەو دامودەزگایانە".



PM:02:18:01/09/2019