یەكپۆشی قوتابیان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بۆ ئەمساڵی خوێندن لەهەرێمی كوردستان یەكپۆشی جێبەجێ دەكرێت و وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش زانیاری ئاشكرادەكات.

مەریوان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن لە هەخموو هەرێمی كوردستاندا بڕیاری یەكپۆشی بۆ خوێندكاران جێبەجێ دەكرێت و پێویستە دایكان باوكان بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە جڵ و پۆشاك بۆ منداڵەكانیان بكڕن.

ڕاشیگەیاند پێویستە بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە گشت ناوەندەكانی خوێندندا پەیڕەوی سیستمی یەكپۆشی بكرێت بەپێی ئەم لیستەی خوارەوە:

1- جلوبەرگی باخچەكانی منداڵان (كچ/ كراسی پەمەیی لەگەل تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی، كوڕ/ كراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی رەساسی).
2- جلوبەرگی قۆناغی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، ئیسلامی):
كچ (قۆناغی 10-11-12) تەنورە یان پانتۆڵی رەش لەگەڵ كراسی سپی.
كوڕ (قۆناغی 10-11-12) پانتۆڵی رەش یان كاوبۆی رەش لەگەڵ كراسی سپی.
3- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی (7-8-9)
كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی.
كوڕ/ پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی.
4- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی (1-6):
كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی.
كوڕ/ پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی.



PM:03:14:01/09/2019