ئەمڕۆ دووشەممە
یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا، پاڵێوراوانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بێستی لە نێوان
یاریزانان و راهێنەران راگەیاند.
فیفا لە کۆی ١٠
یاریزانە پاڵێوراوەکە، تەنها سێ یاریزانی هێشتووەتەوەو یاریزانەکانیش بریتین لە
میسی و ڤان دایک و رۆناڵدۆ و لە کۆتایدا یەکێکیان دەبێتە باشترینی جیهان لە ساڵی
٢٠١٩.
هەروەها فیفا لە
سەر ئاستی راهێنەران یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ و پۆچتینۆی راهێنەری تۆتنهام و
گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی کاندید کردووە تا خەڵاتی باشترین راهێنەری
جیهان ببەنەوە.