ڕێباز حەملان پۆستی نوێی وەرگرت

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری پێشووی حكومەتی هەرێم، لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پۆستێكی نوێی پێدرا.

ڕێباز حەملان، وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان پۆستی یاریدەدەری مەسرور بارزانی بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ڕاژەی گشتیی وەرگرت.

حەملان لە كابینەی پێشوودا لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستەكەی وەرگرت بەڵام دوای كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم ئەو وەزیرە بڕیاریدا واز لە گۆڕان بهێنێت و لەپۆستەكەیشی بەردەوام بێت، ئەمرۆیش وەكو یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵا و وەبەرهێنان و ڕاژەی گشتی دیاریكرا.



PM:04:19:05/09/2019