هانی نوێترین کاری هونەری بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هانی ڕیگەیاند بەمنزیکانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاودەکاتەوە.

کلیپە نوێیەکەی هانی بەناو ( شەو) بڵاودەبێتەوە ، و کاری بەرهەمهێنانی کلیپەکەی لەلایەن ئۆری میدیاوە بۆکراوە.

هانی لەشاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە ، و ماوەی ٢٠ ساڵە کاری هونەری دەکات و لەساڵی ٢٠٠٩-٢٠١٠ یەکەم و دووەم ئەلبومی بەناوەکانی دایک، ساندرێلا بڵاوکردەوە.



PM:12:39:06/09/2019