هاتوچۆی هەولێر شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، شۆفێران و هاوڵاتیان لە داخستنى شه‌قامێكى سنوورى هه‌ولێر ئاگادار دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە "داخستنەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه "سه‌رجه‌م شَوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - گوێڕ له سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌وه 26/9/2019وه، ڕێگایه‌كه له‌ژێر نه‌فه‌قی لای عه‌لوه‌ی هه‌ولێره‌وه تا پیش عه‌لوه و لای كۆمپانیاكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی، به درێژیی 700 مه‌تر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیك تا كاره‌كان ته‌واو ده‌بن، داده‌خرێت".
هەر لە ئاگاداریەکەدا باس له‌وه كراوه، شۆفێران بۆ چوونه ڕێگای گوێڕ و عه‌لوه، وه‌كوو ڕێگای جێگره‌وه ده‌بێت هه‌ر له ڕێگای هه‌ولێر - خه‌بات بڕۆن، تا ده‌گه‌نه لای كۆگایه‌كان و له‌وێ بچنه‌وه پشت كۆگایه‌كان و بێنه‌وه سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - گوێڕ.
PM:02:50:25/09/2019