"سپی" هۆکاری ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی کوردسات ئاشکرادەکات

هەردوو کەناڵی کوردسات مەگەزی و کوردسات نیوز پەخشیان ڕاگیرا و "سپی" هۆکاری ڕاگرتنەکەی ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەک لە کەناڵی کوردسا بە سپی ڕاگەیاند هۆکاری ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی کوردسات بەهۆی نەدا پارەی مانگانەی هاوبەشیانە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد قەیرانی دارایی بەشێک لە میدیا دیارەکانی یەکێتی گرتۆتەوە و پارەی کارمەندانیشیان مانگانە دوادەکەوێت.

ڕاگیرانی کوردسات دوای ئەوەدێت دوو ڕۆژ لەمەوبەر تۆڕی هەواڵی سلێمانی "snn" ڕاگیرا و سپی بڵاویکردەوە بەهۆی کێشەی داراییەوە ڕاگیراوە.

ئەو وێبسایتە لە ڕابردوودا لەلایەن خودی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە سەرچاوەی دارایی هەبوو، بەڵام دوای نەخۆشکەوتنی دۆخی مادی ئەو دەزگایە تێکچووە و وەک پێویست هاوکاری دارایی ناکرێت.


PM:09:07:25/09/2019