وەزارەتی بەرگری توركیا: ئێف 16-کان پێنج جار بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی فوراتدا فڕیون

وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویکردەوە دوو فرۆكەی ئێف 16ی وڵاتەكەی زیاتر لە پێنج جار بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی فوراتدا فڕیون و دەشڵێت "فڕین بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی فورات بەردەوام دەبێت".

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزارەتی بەرگری توركیا، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، لەچوارچێوەی چاودێرییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئارامی دۆخی رۆژهەڵاتی فورات، ئەمڕۆ چوار بۆ پێنج جار، دو فرۆكەی ئێف 16ی توركیا بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی فوراتدا فڕیون.

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە فڕین بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی فورات بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی رێكەوتنی نێوان ئەمریكا و توركیا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی ناوچەی فورات لە سوریا ئەو دوو وڵاتە گەڕی هاوبەشی فڕین ئەنجام دەدەن.


 

PM:02:25:27/09/2019