پەریسا موكری ئەو خانمەی لە سەرجەم كلیپەكانی هەردی سەلامیدا ڕۆڵ دەگێڕێت بۆ هەردی دەنوسێت "عەشقەكەم ڕۆژی لەدایكبوونت پیرۆز".
پەریسا بە بۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی هەردی سەلامی ڤیدییۆیەكی دروستكردووەو دەڵێت "عەشقەكم روژی لەدایك بونت پیرۆز بێت، ھیوادارم ھمو رۆژێك سەركەوتنەكانت ببینم، خوا شوكر ئەكەم لەمەبەدوا بۆ منیت وە ھەمیشە لەلاتم، خۆشم ئەوێیت".
هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.