ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی رۆژئاوای كورستان كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ھێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كورستان كۆدەبێتەوە و چاوەرێ دەكرێت بڕیارێك لە بەرژەوەندی كورد و دژی توركیا دەربكات.

لەسەر داوای وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا و بەلجیکا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات و تاوتوێی ھێرشەكەی توركیا بكات بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بکات.

بەگوێرەی ئەو داوا بەپەلەیە چاوەرێ دەكرێت ئەنجوومەنەكە بڕیارێك لە بەرژەوەندی كورد و دژی توركیا دەربكات.

ئێوارەی دوێنێ توركیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، تائێستا چەند ھاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوونە و سەدانی تریش ئاوارە بوون.


AM:08:42:10/10/2019