ئاگر لە یەكێك لەباڵەخانەكانی پڕۆژەی دەروازە سیتی لە سلێمانی كەوتۆتەوە



كەمێك پێش ئێستا شوقەیەك لەدەروازە سیتی سلێمانی گڕی گرت و بەگوێرەی زانیارییەكان لەئێستادا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند" ئاگرەكەی كۆمەڵگەی نیشتەجێبونی دەروازە سیتی لە نهۆمی حەوتەمی یەكێك لە باڵەخانەكان كەوتوەتەوە.


سەرچاوەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو:   لەئێستادا تیمەكانمان سەرقاڵی كۆنترۆكردنی ئاگرەکەن، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبوە و دواتر هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرادەكەین. 





PM:06:17:22/10/2019