بەوێنە.. هاووڵاتییەکی تورکمانی عێراقی دەبێتە جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی


بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی"شەرقوولئەوسەت"، هاووڵاتییەکی تورکمانی عێراقی دەبێتە جێگرەوەی خەلیفەی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.


لە راپۆرتەکەی رۆژنامەی"شەرقولئەوسەت"دا هاتووە: ئەبوبەکر بەغدادی پێش کوژرانی، "عەبدوڵڵا قارداشی" بۆ جێگرتنەوەی خۆی لە خەلیفایەتیی داعش هەڵبژاردبوو.


عەبدوڵڵا قارداش تورکمانێکی شارۆچکەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوایە. کەسێکی زۆر توندڕەوە و لە گرتووخانەی بوکا لە بەسرە، ئەبوبەکر بەغدادی ناسیووە.


بەرەبەیانی رۆژی یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتد، تیمێکی یەکەی سەربازیی تایبەتی ئەمریکی بەناوی "دەلتا فۆرس" ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی لە شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، کوشت. 


AM:09:16:28/10/2019