سلێمانی.. نرخی ئەمپێری کارەبایی مۆلیدە ئەهلییەکان ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ قایمقامیه‌تى سلێمانى لە ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگى رابردوو به (٤٢) دینار دیاریكرا و مۆلیده‌كانیش به تێكڕایی له نێوان (٥٠) بۆ (٧٠) كاتژمێر كاریان كردووه، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له نێوان (٢) هه‌زار بۆ (٣) هه‌زار دینار ده‌بێت".
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتیشی: به‌یانیان له كاتژمێر 6:30 بۆ ٨ ى به‌یانى و كاتژمێر ١٢ ی نیوه‌ڕۆ بۆ ١ ی شه‌و، به‌ڵام رۆژانی هه‌ینی له كاتژمێر ١١ ی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ ١ ی شه‌و له ئاماده‌باشیدا ده‌بن، هه‌ر كاتێك كاره‌بایی نیشتمانیی بڕا پێویسته مۆلیده ئه‌هلیه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانیی، (١٠) خوله‌ك زیاتر تێنه‌په‌ڕێت و مۆلیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
AM:11:20:03/11/2019