سلێمانی...مامەڵەی كارتی نیشتیمانی ڕاگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند "مامەڵەی كارتی نیشتمانیی لە سلێمانی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ ڕادەگرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، لە ئاگادارییەكدا ڕایگەیاندووە "لە ئەمڕۆ یەكشەممە 3/11/2019ەوە هەموو ئیش و كارەكانی كارتی نیشتمانیی سلێمانی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ بەڕووی هاووڵاتییاندا ڕادەگیرێت".

بەپێی ئاگادارییەكە: "هۆكاری ڕاگرتنی مامەڵەی كارتی نیشتمانی بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای كارتی نیشتمانی دەگەڕێتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "لەو ماوەیەدا تەنها ئەو هاووڵاتییانە سەردانمان بكەن كە زۆر زەروورن بۆ كارتی نیشتمانی".

PM:02:35:03/11/2019