حکومەتی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دواخست
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا بە دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بەبێ ئەوەی وادەیەکی نوێ بۆ ئەنامدانی دیاری بکات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، جگه له بڕیاری دواخستنه‌كه، هیچ واده‌یه‌كیشی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دیاری نه‌كردووه و ده‌ڵێت "دواتر واده‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ین".
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌مواركرده‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا بڕیاریدا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، مانگی نیسانی 2020 ئه‌نجام بدرێت.
PM:07:07:12/11/2019