وەزارەتی دارایی بڕیارێکی سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکرد



بەپێی نووسراوێک کە لە ماوەی رابردوودا دەرچووە، مەرجە گواستنەوەی راژەی فەرمانبەری گرێبەست لەسەر بنەمای پڕۆسەی هاوسەرگیری بێت.


بەپێی ئەو نوسراوە، مەرجێکی دیکەی وەزارەتەکە ئەوەیە فەرمانبەر لەدوای پڕۆسەی هاوسەرگیری دووركەوتبێتەوە لە شوێنی كاركردنی و گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەش لەناو هەمان ساڵی دارایی یان ساڵی دارایی پێشتر بێت.


لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت گواستنەوەی راژە لە چوارچێوەی میلاكی هەمان وەزارەت بێت.


هەفتەی رابردوو پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست کرد و بڕیاریشە لە دوو هەفتەی داهاتوودا پڕۆژەکە بخرێتە دەنگدانەوە.
 


PM:11:34:18/11/2019