به‌هۆی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیاوه بۆسه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا تائێستا 478 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 300 هه‌زاریش ئاواره بوون.
له راپۆرتێكدا نوسینگه‌ی كاروباری رێكخراوه مرۆییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایكرد جگه‌له گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 478 هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه، هه‌زار و 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و 300 هه‌زاریش ئاواره بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جگه‌له په‌ككه‌وتنی 810 خوێندنگه و بێبه‌شبوونی 86 هه‌زار خوێندكار له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن، ژێرخانی ئابوریی ناوچه‌كه‌ش وێرانكراوه.
نوسینگه‌ی ناوبراو داواشی له وڵاتانی هاوسۆز له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سوریا كردوه هاوكاریی لێقه‌وماوانی رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن، به‌پێویستیشی زانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست به چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه و به هانای ئه‌و دۆخه كاره‌ساتباره‌وه بێن كه به‌هۆی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیاوه له ناوچه‌كه‌دا دروست بووه.