بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی، کە تەرمەکەی لەباڵەخانەیەکی ناو شاری هەولێر دۆزرایەوە و ڕوونكردنەوە دەدات.
دەقی ڕوونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر..
روونكردنەوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر
دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن پاسەوانانی شوقەكانی زانیاری بە بوونی تەرمێك لە شوقەكەیان كاتژمێر ١١/٣٠بەیانی رێكەوتی٢٠١٩/١١/٢١ دەستبەجێ تیمی لێكۆلینەوەی بنكەی پۆلیسی خانەقا لەگەل تیمی بەلگەو تاوان گەیشتنە شوێنی رووداو دواتر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا و دوای پشكنین و توێكاری كردنی تەرمەكە دەركەوت كەوا، كەسێك بەناوی (یوسف احمد محمد)موالید١٩٧٨خەلكی كەركوك .
وەبەگوێرەی راپۆرتی پزیشكی دادی دەردەكەوێت كەوا ھیچ شوێنەوارێكی گوله ولێدان یان ھەر ھۆكارێكی تر بە جەستەوەیەوە دیار نەبووە و گیان لەدەستدانەكەشی تەنھا كەوتنە خوارەوە له شوینیكی بەرزەوە بووە، وە پەڕاوی لێكۆلینەوەی بو كراوەتەوە و لەھەر پێشھاتێكی لێكۆلینەوەكان روونكردنەوە دەخەینە روو.
ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر
٢٠١٩/١١/٢١