بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە سبەی دوو شەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە زۆربەی شاروشارۆچكەكان چالاكی بۆ روبەروبونەوەی توندوتیژی خێزانیی بەڕێوەبچێت، هاوکات لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا لە شاروشارۆچكەكانی كوردستان چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.
هانا شوان، چالاكی مافی ژنان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ناونیشانی ئه‌مساڵ "هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژیه له بواری كاركردن"دا، كه تایبه‌ته به‌و ژنانه‌ی فه‌رمانبه‌رن و روبه‌ڕوی ئازاردان ده‌بنه‌وه، هه‌موو ساڵێك جیهان دروشمێكی جیاوازی بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌یه و به‌پێی شوێنه‌كان جیاوازه، مه‌به‌ست لێی هۆشیاریه ده‌رباره‌ی یاساكان و هێڵی گه‌رم و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژنان".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩٩ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به گوێره‌ی بڕیاری ( ١٣٤-٥٤) ٢٥ی تشرینی دووه‌می وه‌ك رۆژی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان دیاریكرد.
هەروەها ساڵانه به‌م بۆنه‌یه‌وه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر سازده‌كرێت و ئامار و راپۆرتی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، بۆ ماوه‌ی ١٦ رۆژ چه‌ندین چالاكی و سیمینار له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.