زانیاری نوێ لەبارەی ئازادكردنی كوڕ و براكەی راكان سەعید و ستافەكەی

سەرچاوەیەكی ئاگادار  لە دیوانی پارێزگای كەركوك بە "کەرکوک ناو"ی ڕاگەیاند" دادگای كەركوك هەریەكە لە كوڕ و برایەكەی راكان سەعید و ستافی ئیداری دیوانی پارێزگای بە كەفالەتی ٢٥ ملیۆن دینار و هەشت كەفیل ئازادكرد"

 

سەرچاوەکە وتیشی" سەرەتای هەفتەی رابردوو، ئەو دەستگیركراوانە ئازادكران و گەڕانەوە دیوانی پارێزگار، هاوکات چوارشەممەی رابردوو ٢٠ی تشرینی دووەم، كوڕ و براكەی راكان سەعید بۆ هەمان دۆسییە لە دادگای كەركوك بوون و هێشتا كەیسەكانیان یەكلایینەكراوەتەوە".

 

ئەوەش لەکاتێدایە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تیمێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی كه‌ركوك-ه‌وه‌، زیاتر له‌ ١٠ فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركرد، ‌لەنێویاندا براوکوێكی راكان جبوری، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك-یان تێدا بوو.

 

 

 


PM:11:57:24/11/2019