یادی شەشەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی کاوە گەرمیانی لەکەلار سازدەکرێت



ئەمرۆ پێنج شەممە کاتژمێر ٣ پاشننیوەڕۆ، لە هۆڵی رۆشنبیری گەرمیان، لە شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس، کاوە گەرمیانی سازدەکرێت.

 

 
بڕیارە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی هاوڕێیان و رۆژنامەنووس و رۆشنبیران و کەسوکاری شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیان، تا جەگووڵینەی رێزلێنان لەسەر مەزارەکەی دابنێن.
 لە کاتژمێر٣ی پاشنیوەرۆ لە هۆڵی رۆشنبیری گەرمیان مەراسیمی وتارخوێندنەوە دەستپیدەکات و دواتر بەخشینی خەڵاتی ئەمساڵی کاوە گەرمیانی دابەشدەکرێت.

 


ئەمشەویش کاتژمێر7:30 بۆ کاتژمێر9:15 کە ساتی شەهیدکردنی کاوەیە گەرمیانییە، لەبەردەم خانووە کۆنەکەیاندا کە ناوبراوی تێدا شەهیدکرا، رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.

 


AM:12:45:05/12/2019