ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سوپای داگیرکەری تورکیا گوندەکانی دەوروبەری شاری گرێسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکرد.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکانی ناوچەکە، سوپای تورکیا و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بە شێوەیەکی سەخت گوندەکانی دەوروبەری شاری سەرێکانی داگیرکراو، بە تۆپ و موشەک بۆردوومان دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بەردەوامیی تۆپبارانەکانەوە و نائارامی ناوچەکە، تائێستا زیانە گیانی و مادییەکانی تۆپبارانەکە نەزانراون.
رۆژی چوارشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.