به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی داخستنی یووتێرنی سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر - پیرمام ئاگادار دەکاتەوە.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی له پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌و ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران كراوه‌ته‌وه، كه به مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی هاتوچۆ له ڕێگای هه‌ولێر - پیرمام، له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتوچۆی هه‌ولێر، بڕیار درا به‌داخستنی یووتێرنی سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر - پیرمام له‌نزیك گوندی براغ.
باس له‌وه‌ش كراوه، بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له پیرمامه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر دێن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه پیرمام، ده‌توانن پێچی نزیك به‌فرین سیتی به‌كار بهێنن، بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی كه له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و پیرمام ده‌چن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای هه‌ولێر، ده‌توانن پێچی خانزاد به‌كار بهێنن.