رۆژی 26ی دیسێمبه‌ر خۆرگیران له‌به‌شێكی ناوچه‌كانی ئاسیا رووده‌دات كه به ملیۆنه‌ها خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ئیمارات و عه‌ره‌بستانی سعودیه و میرنشینی عه‌ممان و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و هیندستان و سریلانكا و مالیزیا و ئه‌ندۆنیسیا و سه‌نگافوره و دورگه‌ی گوام خۆرگیرانه‌كه ده‌بینن.
خۆرگیرانه‌كه له وڵاتی به‌حره‌ین-ه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تێكڕای ئیمارات ده‌گرێته‌وه كه بۆ ئیمارات و ناوچه‌كه رووداوێكی ده‌گمه‌ن ده‌بێت، پێش 172 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر (ساڵی 1847) خۆرگیران له‌و ناوچه‌یه روویداوه. خۆرگیرانه‌كه بازنه‌یی ده‌بێت كاتێك به چاویلكهیی خۆرگیران سه‌یری خۆر بكه‌یت، خۆر له‌ئێوه‌ی ئه‌لقه‌یه‌كی ئاگریندایه، پێیده‌وترێت (ئهنیوهلهر سۆله‌ر ئیكلێپس)(Annular Solar Eclipse) كه ئه‌مه‌ش خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی بێناوترێت. لهئیمارت له سه‌عات 7:35 به‌یانی خۆرگیرانه‌كه رووده‌دات و تا نزیك سه‌عات 9ی به‌یانی ده‌خایه‌نێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاژانسی گه‌ردوونناسی هیندستان خۆرگیرانه‌كه له سه‌عات 8ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات به‌ڵام سه‌عات 9 له بنگالور له هیندستان به رێژه‌ی 90% بۆ ماوه‌ی 3 ده‌قیقه خۆرگیرانی ئه‌لقه‌یی ده‌بینرێت و تێكڕای خۆرگیرانیش تا سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌خایه‌نێت.
له‌وڵاتی هیندستان له‌هه‌ندیك ناوچه چاره‌كی خۆر ده‌گیرێت، ته‌نیا له ویلایه‌ته‌كانی كیرالا و تایمیل نادۆ، كارناتاكا، خۆرگیرانی بازنه‌یی رووده‌دات كه ماوه‌ی 3 ده‌قیقه ده‌خایه‌نێت.
به‌پێی ئاژانسی ناسا خۆرگیرانی دواتر ده‌كه‌وێته 14ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 كه له خۆرئاوای ئه‌مریكاوه به‌ره‌و مه‌كسیك و به‌رازیل و كۆلۆمبیا و په‌نه‌ما ده‌ڕوات.
ئا: لوقمان غه‌فوور