رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامەنەئی لەکاتی بەڕێکردنی تەرمی قاسمی سلێمانی فەرماندەی قەرارگای قودس لە تاران, بەدەم شێوەن و گریانەوە دووردی خۆی لەسەر جەنازەکەی خوێند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٦ ی کانوونی دووەم، مه‌راسمی به‌ڕێكردنی ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی له تارانی پایته‌خت به پێشنوێژیی عه‌لی خامنه‌ئی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران و ئاماده‌بونی حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و چەندان بەرپرسی تر بەڕێوەچوو، لەو مەراسیەدا عەلی خامەنەئی به زمانی عه‌ره‌بی نزای كرد و له‌سه‌ر ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی فرمێسكی رشت.
بەرەبەیانی ٣ ی کانوونی دووەم لە هێرشێکی فڕۆکەکانی ئەمەریکا لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی بەغدا، قاسمی سلێمانی فەرماندەی سووپای قودس و، مەهدی موهەندیس فەرماندەی حەشدی شعبی و ٨ کەسی دی کوژران.