ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی سێ تەوەر لە سلێمانی كۆدەبێتەوەو گرنگترین تەوەری کۆبونەوەکەش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ئه‌دای نوێنه‌رانی گۆڕان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر ١٠:٣٠ خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەبارەی هەڵسەنگاندن بۆ بەشداری گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، پرۆسەی چاکسازی و کارەکانی شەش مانگی رابردووی حکومەت کۆدەبێتەوە.
هاوکات تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ئه‌دای نوێنه‌رانی گۆڕان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا راپۆرتێك ده‌خرێته‌ڕوو.